1142 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:19 - 07/08/2022

زەمەن-لایف ستایل

شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 7-8-2022 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
توشی گرفتێکی خێزانی دەبیت و دەبێتە هۆی بێزاریت، بەڵام چارەسەری ئاسانە، کەسێکی بەتوانایت و دەتوانیت بەرەنگاری هەموو بەربەستەکان ببیتەوە.


گا (4/20 بۆ 5/20)
لەرووی ماددیەوە بەرەو پێشدەچیت و پلەیەکی بەرز لە شوێنی کارەکەت بەدەست دەهێنیت، کەسێکی خۆپەرست مەبە و گرنگی بە خێزانەکەت بە.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
گۆڕانکاری لە ژیانتدا روودەدات و ئەمڕۆ کڕین و فرۆشتن بە شتێکەوە دەکەیت کە قازانجی مادی لێ دەبینیت، کەسێک دێتە دڵتەوەو پێی بەختەوەر دەبیت.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
دەچیتە کارێکی نوێوەو سەرکەوتووش دەبیت تێیدا، لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن و تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەهۆی ئەو رووداوانەی لە دەوروبەرت روودەدەن هەست بە توڕەبوونی زۆر دەکەیت، لەبەر ئەمەش چەند بڕیارێک دەدەیت، گرنگی بە لەشجوانی بدە.



فەریک (8/23 بۆ 9/22)
قەلەق و ماندوویت و پشوو وەرگرە یاخود گەشتێک ئەنجامبدە، خۆشەویستەکەت توشی گرفت دەبێت و هاوکاری بکە، رۆشتن بە پێ بکە.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
گۆڕینی هەڵسوکەوتت بەرەو باشی لە بەرژەوەندی تۆدایە، متمانەت بە خۆشەویستەکەت هەبێت و گرنگی پێبدە، راهێنانی وەرزشی بکە.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەمڕۆ بەخت یاوەرتە و رۆژێکی پڕ لە خۆشەوسیتی بەڕێ دەکەیت، چەند بڕیارێک لەبارەی ژیانتەوە دەردەکەیت، دووکەوە لە شیرینی و گرنگی بە تەندروستیت بدە.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەرت هەیە توشی گرفتی دەرونی دەبیتەوە، گوێ لە رێنمایی خۆشەویستەکەت بگە و ئاگاداری خواردنە چەورییەکان بە.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
چاوێک بە پەیوەندییەکانت بخشێنەرەوەو لەرووی ماددیەوە بەرەو پێش دەچیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەنگاوێک بەرەو پێش دەچن، بەردەوام بە لە گرنگیدان بە لەشجوانی.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
دووبارە دەگەڕێیتەوە کارەکەی پێشووت و گەشە دەکەیت، هەوڵبدە گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت تاوەکو چارەسەری گرفتەکانتان بکەن، گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدە.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت بەرەو باشبوون دەچێت و دەگەیت بە ئامانجی خۆت لە کارەکەتدا، ئەمڕۆ رۆژێکی خۆش بەسەردەبەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن