وێنەیەک کە چارەنووسی منداڵانی گوندێکی دوورەدەستی گۆڕی..
04:40 - 06/08/2022
"زەمەن"
لە کاتێکدا هەمزە مستەفا
فۆتۆگرافەری یەمەنی، بە کامێراکهیەوە لە دامێنی شاخێکدا کە كه‌مترین ره‌گه‌زه‌كانی
سەلامەتی تێدا نییە، ده‌گه‌ڕا، چاوەکانی کەوتنە سەر کۆمەڵێک منداڵ کە لە ژێر دارێکدا
کۆبوونەتەوەو لەسەر زەوی دانیشتوون و وانه ده‌خوێنن.
هەمزە کە پلاتفۆرمی
“ئاشتی یەمەن” بەڕێوەدەبات و لە سەرەتای جەنگەوە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کاری فۆتۆگرافی پیشەیی
کردووە، د‌رکی بەوە نەکردووە کە یەک وێنە ده‌توانێت بەختەوەری بۆ منداڵانی لەبیرکراو
بهێنێت کە بەدوای زانست‌دا دەگەڕێن لە گوندێکی دوور لە پارێزگای تەعز لە یەمەن، نە
لەلایەن نەخشەی گووگڵەوە چاودێری دەکرێت، نە چاوی میدیایی جیهانیشی له‌سه‌ره.
بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌كانی
هه‌مزه كه ئازاری منداڵانی گوندی ئهلكشاری لەگەڵ خۆیان هەڵگرتبوو، گەیشتە جیهان
و وای له ئه‌ندازیارانی به‌رنامه‌ی سعودیه بۆ گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
یه‌مه‌ن كرد سه‌ردانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی
بەربڵاوی وێنەکە، باڵیۆزی سعودیە، محەمەد ئەلجابر، لەڕێگەی تویتێکه‌وه به‌ڵێنی
دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی بۆ گونده‌كه‌دا و ده‌ڵێت: هەست دەکه‌م بینای قوتابخانەکە
بۆ من دروست دەکرێت."