405 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:09 - 06/08/2022


زەمەن-لایف ستایل

شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 6-8-2022 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەرووی کارەوە دۆخت بەرەو باشبوون دەچێت، لەلایەن چەند کەسێکەوە پشتگیریت دەکرێت، گۆڕانکاریش لە ژیانی خێزانیتدا روودەدات، فشارێکی زۆرت لەسەرە هەوڵبە پشوو وەرگرە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
خۆو کۆبکەوەو دوای ژیانی خەڵکی مەکەوە، لە خێزانەکەتدا هەمووی وەک یەک تەماشا بکەو جیاوازییان مەکە، واز لە رقو کینە بێنە و داوای لێبوردن لە دەورو بەرەکەت بکە، گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
باش بیرکەوە پاشان شوێنی کارەکەت بگۆڕە، هاوبەشی ژیانت پشتگوێی خستویت و ئەمەش بێتاقەتی کردویت، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە تاوەکو جەستەیەکی تەندروستت هەبێت.                                     
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کۆمەڵێک هاوڕێی نوێ دەناسیت، سودیش لە بیرۆکەکانیان وەردەگریت، دەرگای بەخت بەرووتدا دەکرێتەوە، متمانەت بە خۆو هەیە و کەسێکی گەشبینیت، گەشتێک ئەنجامدەدەیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت و چاوپێکەوتنێک ئەنجامدەدەیت، ئەمڕۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەتە دەکەونە ژیانێکی نوێوە، دەبێت لە رووی تەندروستییەوە ئاگاداری خۆو بیت.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەم ماوەیە بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبیت و لەلایەن کەسێکەوە هەوڵدەدرێت گرفتت بۆ دروست بکرێت، بەڵام زۆری پێناچێت و کۆتایی دێت، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، دۆخی تەندروستیت جێگیر نیەو سەردانی پزیشك بکە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
داواکردنی هاوکاری لە شوێنی کارەکەت هەڵە نیە، داوا لە بەڕێوەبەرەکەو بکە، لە پەیوەندییەک بەردەوام مەبە کە بزانیت داهاتووی نیە، ئاگاداری کێشی لەشت بە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لە بڕیارەکانت پەشیمان مەبەوە، متمانەت بە خۆو هەبێت، رۆژێکی گونجاوە بۆ تەواوکردنی ئەو کارانەی کە دواخراون، خەرجییەکانت کەمکەوەو هەوڵ بە دیارییەک پێشکەشی خۆشەویستەکەت بکە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
رووبەروی دۆخی خراپی ئێستات دەبیتەوە بە هێزو توانایەکی زۆرەوە و رابردوو لە بیر دەکەیت، لەهەموو دەوروبەرەکەت دەبووریت و دۆخی تەندروستیت جێگیرە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەولەویاتت بەرزکەرەوەو خۆو کۆبکەوە، کەسێکی بەرگەی بەرپرسیاریەتی دەگریت و هەوڵبە چەند بڕیارێک دەربکەیت و کارەکان مەخە دەستی هیچ کەسێک، ئازاری گەدەت هەیە سەردانی پزیشک بکە.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لەرووی دەرونییەوە هەست بەخۆشی دەکەیت، کاری هاوبەش دێتە پێش بۆت و لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت، چەند گرفتێک لە نێوان تۆو خۆشەویستەکەت دروستدەبێت بەڵام چارەسەر دەبێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
گرنگی زۆر بە پیشەکەت دەدەیت و هەوڵبە خۆو لە قەلەقی و کەشە نەرێنییەکان بەدووربگریت، لەلایەن یەکێک لە هاوڕێکانتەوە هاوکاریت دەکرێت، لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت بەردەوامن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن