بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:44 - 31/07/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی
لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 31-7-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەوڵبدە دۆخت باش بکە
و رۆژانێکی قورس بەڕێدەکەیت و زۆر هەست بە لاوازی خۆت دەکەیت، هەلێکی باش دێتە بەردەمت
و دڵخۆشتدەکات.
گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەمڕۆ زۆر کار سەرقاڵت
دەکات و بەڵام لەهەمان کاتدا دڵخۆشیت چونکە لە گرفتێکی تەندروستی رزگارت دەبێت، دەبێت
هاوبەشی ژیانت قەدری ماندووبونت بگرێت و فشاری زۆر نەخاتە سەرت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لە کارەکاتدا چەند
هاوبەشییەک ئەنجامدەدەیت، بەڵام بزانە چۆن مامەڵە بەو کارەتەوە دەکەیت، چەند گرفتێکی
خێزانی توشت دەبێت، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ بەستنی پەیوەندی نوێی خۆشەویستی.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
دۆخت دەگۆڕێت بەڵام قەلەق
مەبە و باش دەبیت، تووشی کێشەیەکی یاسایی دەبێت، لەرووی تەندروستیەوە چاک دەبیتەوەو
هەلێکی گونجاوە بۆ نزیکبوونەوە لە خۆشەوسیتەکەت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
چەند کەسێکی نوێ دێنە
ژیانتەوەو گۆڕانکاری روودەدات، لە کارەکانیشت سەرکەوتوو دەبیت و وەک نمونە وەسف دەکرێیت،
لەگەڵ خۆشەوسیتە کۆنەکەت دەگەڕێنەوە لای یەک.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
چاوپێکەوتنێکی زۆر
گرنگ ئەنجامدەدەیت هەوڵبە زیرەک و وریا بیت، چونکە لەلایەن چەند کەسێکەوە چاودێری
دەکرێیت، هەوڵ بە ەب گفتوگۆ چارەسەری کێشەی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بکە.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
ئەمڕۆ گونجاوترین رۆژە بۆ سەلماندنی خۆت بۆ دەوروبەرەکەت، تۆ دەتوانیت بە هەموو
شتێک بگەیت چونکە پشتگیریزۆرت لێدەکرێت، لەگەڵ هاوڕێکانت کۆببنەوەو کاتێکی خۆش بەسەر
ببەن.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
ئەمڕۆ هەوڵبە کۆنتڕۆڵی
توڕەبوونت بکە، کەسێکی بە هەستیاری و راستی چەند کەسێکت بۆ دەردەکەوێت و قەلەق مەبە،
هەوڵبە لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت بچنە دەرەوە.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
ئەمڕۆ چەند رووداوێکی
ئەرێنی لە ژیانت روودەدات، خۆشترین کات دێتە بەردەمت، لە چەند گرفتێک رزگارت دەبێت،
کەسێکی سەرنج راکێشیت و هەلێکی گونجاوە بۆ کەوتنە داوی خۆشەویستی.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەمڕۆ چاوت بە چەند کەسێکی
دەکەوێت کە تایبەت بە دۆخی داراییت، بەشێوەیەکی باش بیر دەکەیتەوەم بەگشتی دۆخت
باشەو دووریت لە خەمۆکی.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ زۆر چالاکیت و
توانایەکی باشت هەیە و کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچێت، چەند چاوپێکەوتنێک ئەنجامدەدەیت،
گەشتێکی کورت دەکەیت، رۆژێکی جوانە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت کات بەسەر ببەیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
گرفتێک لەناو خێزانەکەت
سەرهەڵدەدات بەڵام تۆ بە هێمنی کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەو شوێنی کارەکەشت دەگۆڕێت، موڵکێک
دەکڕیت، هەوڵبە ئەمڕۆ گرنگی زۆر بە خۆشەویستەکەت بدە.