له‌نیوۆرك جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نێرگه‌له قه‌ده‌غه كرا
09:13 - 22/05/2019
"زەمەن"
ویلایه‌تی نیوۆرك یه‌كه‌م ویلایه‌ت ده‌بێت كه رێگری له فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی e-cigarettesو نێرگه‌له و هه‌موو پێداویستییه‌كانی ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نێرگه‌له چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكاشی گرتۆته‌وه، به‌ڵام ویلایه‌تی نیۆرك دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی پرۆژه‌یه‌یاسایه‌كی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌كه و ئه‌نجومه‌نی پیران كردووه تا رێگری له فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نێرگه‌له بكه‌ن، ئه‌وانیش پرۆژه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
د. مۆریس رابینۆڤیچ سه‌رۆكی به‌شی منداڵان له‌شاری بلینیڤیۆ له‌نیوۆرك ده‌ڵێت، دیارده‌یه‌كی باوی هه‌ڵه‌یه كه تائێستا مەترسیە له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ئالوده‌بوونی به‌كارهێنه‌رانی.
وتیشی: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له ده‌ستبه‌رداربوونی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نێرگه‌له تا ئاستی به‌كارنه‌هێنانی پاراستنی ته‌ندروستی گه‌نجه‌كانه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی نیوز 12
لوقمان غه‌فوور