پارتی و یه‌كێتی بۆ نه‌مانی ده‌نگدانی تایبه‌ت نه‌رمیان نواندووه
02:15 - 30/06/2022
هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر،
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن
پێنج مه‌له‌ف هه‌ن له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ره.
هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "زه‌مه‌ن" باسله‌وه‌ده‌كات پارتی و یه‌كێتی
بۆ نه‌مانی ده‌نگدانی تایبه‌ت نه‌رمیان نواندووه‌و ئه‌وان و گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵئه‌وه‌ن
كۆتاكان تۆماری ده‌نگدانی خۆیان هه‌بێت.
ده‌شڵێت: له‌سه‌ر
یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن بێ متمانه‌ی هه‌یه
زه‌مه‌ن: ئه‌و
كۆبونه‌وانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كراون، بۆچونی لایه‌نه‌كانی به‌كوێ گه‌یاندووه؟
هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر:
ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئه‌ساسه‌ن كۆبونه‌وه‌ی راوێكارین بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونی
لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌ڵبژاردن، تا ئێستا جیاوازی بۆچون له
نێوان حزبه‌كاندا هه‌یه، كۆبونه‌وه‌كان بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كانه نه‌ك بۆ
بریاردان.
زه‌مه‌ن: تا ئێستا
ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر چین و بۆچونی لایه‌نه‌كان چیه؟
هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر:
تا ئێستا پێنج مه‌له‌ف هه‌یه په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن بۆچونی جیاوازیان له‌سه‌ره،
ئه‌وانیش:
هیه‌كه‌م: كۆمسیۆن
و كاراكردنه‌وه‌ی
دووه‌م: تۆماری ده‌نگده‌ران
سێیه‌م: بازنه‌كانی
هه‌ڵبژاردن
چواره‌م: كورسی
كۆتاكان
پێنجه‌م: ده‌نگدانی
تایبه‌ت
ئه‌م پێنج مه‌له‌فه
هه‌یه هێزه سیاسیه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و خاڵی جیاواز و لێكتێگه‌یشتنیان
هه‌یه، له سێ مه‌له‌فیاندا جیاوازییه‌كان زۆر نین، بۆچونی جیاوازه‌كان زیاتر له‌سه‌ر
دوو مه‌له‌فیانن، بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن كۆده‌نگی له‌سه‌ره، به‌ڵام
خیلافێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كۆمسیۆن پێش یاساكه كارابكرێته‌وه یاخود دوای
یاساكه، هه‌موو هێزه‌كان كۆكن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران. هه‌موویان
هاوران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆمارێكی پاك و بێ كێشه به‌كاربهێنرێت باشترینه‌كه‌شیان
تۆماری بایۆمه‌ترییه‌كه‌ی عێراقه.
به‌شێك له‌هێزه‌كان
داوا ده‌كه‌ن ده‌نگدانی تایبه‌ت نه‌مێنێت به‌ڵام یه‌كێتی و پارتی حه‌زیان لێیه بمێنێت ئه‌مه خاڵی جیاوازه.
دوو مه‌له‌ف هه‌یه
هێزه سیاسیه‌كان گفتوگۆی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بابه‌تی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن
له‌گه‌ڵ كورسی كۆتاكان.
ئێمه و گۆڕان و
كۆمه‌ڵ و هه‌تا یه‌كێتیش له‌سه‌ر فره‌بازنه‌ین، به‌ڵام پارتی له‌گه‌ڵ یه‌ك بازنه‌ییه،
كێشه‌مان نیه چوار بازنه بێت یان هه‌شت
یان 12، مه‌بده‌ئیه‌ن له‌گه‌ڵ فره‌بازنه‌یین، چونكه به‌رامبه‌ره‌كه‌ش كه پارتیه
ده‌ڵێت یه‌ك بازنه بێت.
ئێمه و گۆڕان و
كۆمه‌ڵ داوا ده‌كه‌ین كۆتا تۆماری ده‌نگدانی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، قسه‌مان له‌سه‌ر
ژماره‌ی كورسیه‌كان نیه، ئێمه ده‌ڵێین تۆماری ده‌نگده‌رانی خۆیان هه‌بێت و خۆیان
ده‌نگ به خۆیان بده‌ن نه‌ك پارتی و یه‌كێتی له‌بری ئه‌وان ده‌نگ بده‌ن.
چونكه ئێستا په‌رله‌مانتاری
كۆتاكان به‌جۆرێك ئیش ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانتاره‌كانی ده‌سه‌ڵات، سوڵته‌ویترن.
ئێمه ده‌مانه‌وێت نوێنه‌ره‌كانیان گوزارشت له خۆیان بكه‌ن، به‌شێك له حزبی
پێكهاته‌كانیش حه‌ز ده‌كه‌ن تۆماری ده‌نگده‌رانیان جیا بێت. پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ن تۆماری ده‌نگده‌رانیان له‌گه‌ڵ تۆماره گشتیه‌كه بێت.
زه‌مه‌ن: قسه‌ش له‌سه‌ر
ئه‌وه كراوه كه كورسی كۆتاكان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شبكرێت؟
هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر:
له‌مه‌شدا جیاوازییه‌ك هه‌یه، یه‌كێتی حه‌ز ده‌كات دابه‌شیان بكات به‌سه‌ر
پارێزگاكان، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین كۆتاكان خۆیان بڕیار بده‌ن.
زه‌مه‌ن: باسی ئه‌وه
نه‌كراوه كورسی بۆ كاكه‌یی و ئێزدییه‌كان ته‌رخانبكرێت؟
هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر:
نه‌خێر شتی واباسنه‌كراوه.
زه‌مه‌ن: له‌سه‌ر
كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن دوو بۆچون هه‌بوون یه‌كێكیان ئه‌وه‌بوو وبه‌م پێكهاته‌یه‌ی
ئێستا كارابكرێته‌وه، بۆچونه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو ئه‌ندامی بۆ
زیادبكرێت؟
هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر:
زۆربه‌ی بۆچونه‌كان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنن به‌و ئیعتیباره‌ی ئه‌گه‌ر
كۆمسیۆنێكی دیكه دروست بكرێته‌وه ئه‌وا كاتی ده‌وێت دووه‌میش ئه‌م كۆمسیۆنه
ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌بردووه و ئه‌زمونی هه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردن
له واده‌ی خۆی بكرێت، به‌س قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌ی كارابكرێته‌وه، سه‌ره‌تا
كۆمسیۆن كارابكرێته‌وه ئینجا دوای یاساكه كارابكرێته‌وه، یان هه‌ردووكیان به
یه‌ك پاكێچ بن، با پێت بڵێم جۆرێك له بێ متمانه‌یی هه‌یه له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كان،
ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن كارابكرێته‌وه و دوای هه‌ندێك له هێزه‌كان یاساكه هه‌موار نه‌كرێته‌وه
ره‌نگه كێشه‌ی سیاسی دروست بێت.
هه‌ندێك له هێزه
سیاسیه‌كان متمانه‌یان نیه، داوا ده‌كه‌ن كۆمسیۆن و یاساكه‌ش پێكه‌وه كارا و هه‌مواربكرێنه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی هزێكی زه‌فه‌ر به هێزێكی دیكه نه‌بات كه له كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن
ده‌ستكه‌وتی خۆی به‌ده‌ستهێنا ئیتر پشت له هه‌مواری یاساكه بكات.
زه‌مه‌ن: به‌پێی
قسه‌كانی جه‌نابت بێت ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌ر وه‌كو سه‌ره‌تا ماوه‌ته‌وه؟
هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر:
به‌ڵێ ناكۆكییه‌كان هه‌ر ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ره‌و پێشچوون هه‌یه، بۆ نمونه
هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بایۆمه‌ترییه‌كه به‌كاربهێنرێت. له‌سه‌ر ده‌نگدانی
تایبه‌ت جۆرێك له نه‌رمی هه‌یه به‌ره‌و نه‌بوون بڕوات، ناڵێم پارتی و یه‌كێتی
ڕازی بوون به‌ڵام جۆرێك له نه‌رمی هه‌یه. ره‌نگه بگه‌ینه سیغه‌یه‌كی باش.
زه‌مه‌ن: كه‌واته
به‌مشێوه‌یه بێت هه‌ڵبژاردن ئه‌مساڵ ناكرێت؟
هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر:
ئێمه وه‌كو خۆمان حه‌ز ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراودا بكرێت،
پێمانوایه ئه‌گه‌ر كێشه‌كان تێپه‌ڕێنرێت و تۆماری بایۆمه‌تری به‌غدا بێت ده‌توانرێت
له كاتی خۆیدا بكرێت، ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنیش بڵێت پێویستی به مانگێكی زیاتر هه‌یه
ئه‌وا ئاساییه بۆ مانگێك زیاتر دوابكه‌وێت.
ئێمه له‌گه‌ڵ
دواخستنی هه‌ڵبژاردن نین و له كۆبونه‌وه كاندا به‌هیچ جۆرێك گفتوگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن
ناكه‌ین، ئه‌وانه‌ی رێگری دروستده‌كه‌ن ده‌بێت ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی وه‌ربگرن.