بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:39 - 26/06/2022
1183 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی
لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 26-6-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
کارەکانت بە باشی بەڕێوەدەچن
و بەمنزیکانە خۆشەویستەکەت دەبینیت، تووشی پەتا وەرزییەکان دەبیت، ئاگاداری خۆت بە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
پێویستە کەسێکی لەسەرخۆ
بیت و چەند هەواڵێکی خۆش دەبیستیت، هاوسەنگی ڕاگرە لەنێوان کارەکەت و خێزانەکەت،
چونکە گرنگن.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لە ڕووی داراییەوە بڕێک
پارە دێتە دەستت، هەڵسوکەوتت لەگەڵ هاوسەرەکەت باش بکە با لەدەستی نەدەیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
پێشنیاری هەلی نوێی
کارکردن پێدەدرێت ڕەتیمەکەرەوە، هەوڵبدە بیربکەرەوە بۆ ئەوەی کەسێکی نوێ بکەیتە
هاوبەشی ژیانت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
لەگەڵ کۆمپانیایەک گرێبەستێک
واژۆ دەکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی باش پتەو دەکەیت، خۆشەویستەکەت پشتگوێ مەخە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەمڕۆ کاتی خۆش بەسەردەبەیت
و لەگەڵ هاوسەرەکەت پێکەوە دەچنە دەرەوە، دۆخی تەندرووستیت جێگیر بووە.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
لە کارەکەت ئەمڕۆ
دووبارە متمانە بەدەست دەهێنیتەوە و دڵخۆش دەبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بیروڕا ئاڵوگۆڕ
بکە.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت
باش دەبێت و پێکەوە گەشتێکی چەند ڕۆژی ئەنجامدەدەن، خۆت بپارێزە لە پەتای وەرزی.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
متمانەت بەخۆت هەیە و
توانات زۆرە، هەوڵبدە هەستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەرببڕیت و واز لە خۆپەرستی بێنە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەهۆی ڕووداوێکەوە لە
کێشەیەک ڕزگارت دەبێت، باش بیربکەرەوە پاشان هەنگاوەکانی ژیانت بنێ، تاوەکو نەکەویتە
هەڵەوە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لە ڕووی هونەرییەوە چەند
کارێک ئەنجام دەدەیت، کاتی زۆرتر بەخۆشەویستەکەت ببەخشە چونکە پێویستی پێتە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەست بە ئارامی دەکەیت
و دەروونت ئاسوودەیە چونکە دڵی هاوڕێکانت ڕاگرتوە، واز لە خۆشەویستەکەت بێنە چونکە
نەگونجاوە.