1004 شیوازی ژیان

دەبێت ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا بکات؟

09:25 - 25/06/2022


زه‌مه‌ن –لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 25-6-2022 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
گفتگۆ باشترین رێگایە بۆ ئەوەی هەموو داواکانت بگەیەنیتە شوێنی مەبەست، ئەم ماوەیە خەرجییەکان کەمبکەرەوە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
چەند کارێکت دوادەخەیت بۆ ماوەیەکی دیکە بەهۆی کێشەیەکەوە، لەبەر ئەوەی راستگۆیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە ئارامی دەکەیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لەکارەکەتدا پلەیەکی باش بەدەستدەهێنیت و هاوپیشەکانت ئیرەییت پێ دەبەن، هەوڵبدە لەم وەرزەدا پابەندی رێنمایی تەندروستی بە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەست بە غیرە کردن دەکەیت لە ئاست هەموو کەسێک، هەوڵبدە چارەسەری کێشەکانت بکەیت ئەگەر نا تووشی کارەسات دەبیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
پێویستە بە ژیرانە و لە سەرخۆ هەوڵبدەیت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانت و پەلە نەکەیت، تووشی ئازاری گەدە دەبیت.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
 هەست بە باشی و بەهێزیی خۆت دەکەیت و سەرکەوتن لە بوارێکدا تۆماردەکەیت، پێویستە گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدەیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لەگەڵ چەند هاوڕێیەکتدا دەبێتە شەڕتان و بەمەش کاریگەری دەکاتە سەر کارەکەت، لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا لێک جیادەبنەوە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەمڕۆ دەستپێشخەری بۆ هەندێک کاری جیاواز دەکەیت، لە ئاست خۆشەویستەکەت لوت بەرز مەبە و کراوە بە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
 ئەمڕۆ چەند سەرکێشییەک و کارێک ئەنجام دەدەیت و لەگەڵ چەند کەسێکی بیانی پەیوەندی دەبەستیت، کەسێکی نزیکت نەخۆش دەکەوێت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هەوڵبدە خۆت لە بیرکردنەوەی خراپ دوورخەرەوە، پێویستە لە هەڵەی خۆشەویستەکەت ببوریت و پەڕەیەکی نوێ هەڵدەیتەوە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بڕیاردەدەیت خۆت کۆبکەیتەوەو بە پەیوەندییەکانتا بچیتەوە، دەتەوێت رێگایەک بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی واز لە خۆشەویستەکەت بێنیت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئاگاداربە ئەمڕۆ چەند کەسێک رکابەریت دەکەن لە شوێنی کارەکەتدا و هەوڵدەدەن لە خشتەت بەرن، تەندروستیت تێکدەچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن