موقته‌دا سه‌در دژی لایه‌نه‌كانی نزیك له ئێران په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
02:28 - 22/06/2022
400 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ره‌تیكرده‌وه كشانه‌وه‌یان له
پرۆسه‌ی سیاسی به‌هۆی فشاری ئێرانه‌وه بووه.
موقته‌دا سه‌در، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: ئەمجارە ئێران هیچ گوشارێکی لەسەر هیچ حیزبێکی شیعە
نەکردووە.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه
ده‌كه‌ن كه كشانه‌وه‌یان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانه‌وه بووه، درۆیه و هیچ راست
نیه.
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەوانەی بە باڵی ئێران دەناسرێن پێشێلكاری سیاسی ده‌كه‌ن و هەوڵدەدەن دادگای عێراق ملکەچ بکەن.
سه‌در باسیله‌وه‌كردووه، ئێستا گوشار له
دژی كوتله سیاسیه‌كانی دیكه هه‌یه وه‌كو سه‌ربه‌خۆكان و كوتله ناشیعیه‌كان، به‌تایبه‌ت
كه دانیشتنی سبه‌ینێ له‌به‌ر ده‌رگایه.