بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:50 - 15/06/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 15-6-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لە کۆمەڵگادا پێگەو بەهێز دەبیت و لەگەڵ هاوڕێکانت سەردانێک ئەنجام دەدەن و دڵخۆش دەبن، چەند کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوەو دەتگۆڕێت
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەن، ئەگەر زانیت ئەندامێکی جەستەت ئازاری هەیە سەردانی پزیشك بکە، لە رووی سۆزدارییەوە زیاتر بەرگەی دۆخەکە بگرە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
چەند گۆڕانکارییەکی باش لە ژیانت روودەدات، کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە دەکەیت، هەنگاوێکی باش دەنێیت و سەرکەوتوو دەبیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بڕێک پارەی باش لە رێگەی کارەوە بەدەستدەهێنیت و بەمەش قەرزەکانی پێشووتی پێ دەدەیتەوە، لەرووی سۆزدارییەوە کەمێک لاوازی هەوڵ بە گرنگی زیاتر بە خۆشەوسیتەکەت بدەیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
چەند گەشتێکی بۆ مەودای کورت ئەنجامدەدەیت، هەوڵبە کەمترین کات شۆفێری بکەیت لە پێناو باشی تەندروستیت، ئەمڕۆ گونجاوە بۆ وەرگرتنی پشوو لە شوێنی کارەکەت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
گرنگی بەکاروباری ماڵ دەدەیت دەتوانیت چەند گۆڕانکارییەکی تێدا بکەیت، پەیوەندی نێوان ئەندامانی خێزانەکەت پتەو دەبێت و ئەمڕۆ گونجاوە بۆ هەڵبژاردنی هاوبەشی ژیانت
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئارەزوو دەکەیت نزیکبیتەوە لە کەسە نزیکەکانت و هەواڵێکی خۆش دەبیستن، خۆشەویستەکەت تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن دەبێت، گرنگی بە کارو چالاکیی هونەری بە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لەرووی پیشەییەوە فشارێکی زۆر لەسەرە، هەر بۆیە ئاگاو لە دۆخی تەندروستیت بێت، هەوڵبە پشوو وەرگریت، لە گەرما خۆت بپارێزە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
دەتوانیت لە کارەکەتدا بە هاوبەشی پرۆژەیەک ئەنجامبدەن، رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هاوبەشی ژیانت دیاربکەیت و بە کەشێکی رۆمانسیدا تێپەڕدەبیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هەوڵبە گرنگی بە کارەکەو بەیت تاوەکو بڕێک پارەی باش بەدەستبهێنیت، گرنگی بە دۆخی تەندروستی خۆت و خێزانەکەت بە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کاتێکی گونجاوە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەکانت و بیروبۆچوونەکانت گرنگن لە کۆمەڵگادا، هەوڵ بە لە ئاستی خۆشەوسیتەکەدا رۆمانسی بیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
دەگەیت بە بەختێکی باش و هێزێکی باش لە ناخت هەیە، هاوڕێکانت داوای هاوکاریت لێدەکەن و دڵیان خۆشکە، لەرووی سۆزدارییەوە هەست بە نائارامی دەکەیت.