کوردستان

سه‌رۆكی چوار زانكۆ له‌ سنوری ئیداره‌ی سلێمانی گۆڕدران

03:35 - 14/05/2022 208 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


له‌ سنوری سلێمانی چوار سه‌رۆك زانكۆ گۆڕدران، فه‌رمانی هه‌رێمیش بۆ گۆڕینیان ده‌رچووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته‌ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و دواتر
رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێت.

گۆڕانكارییه‌كان به‌مجۆره‌ن:

د. کۆسار محەمەد لە جێگه‌ی د.رەزا حەسەن ده‌بێته‌ سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی

د.هەڵەت رەشید لە جێگه‌ی د.سەڵاح رەزا ده‌بێته‌ سه‌رۆكی زانکۆی چەرمو لە چەمچەماڵ

د.هۆشیار عەبدولرەحمان له‌ جێگه‌ی د. ئالان فەرەیدون ده‌بێته‌ سه‌رۆكی زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی

د.محەمەد حەسیب، له‌ جێگه‌ی د.وەلی مەحمود ده‌بێته‌ سه‌رۆكی زانکۆی کۆیە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن