له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی نه‌وت به‌رزبۆوه
09:00 - 22/01/2022
"زەمەن"
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا، لە سه‌رووی 87 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش
بەرزترین نرخە له حه‌وت ساڵی رابردوودا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بە به 87 دۆلار‌و 78 سه‌نت
و خاوی ئه‌مریكیش به 84 دۆلار‌و 83 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه
به‌به‌راورد به‌دوێنێ نزیكه‌ی 50 سه‌نت به‌رزبۆته‌وه.
رۆژی 20ی 1ی 2022، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بە 88 دۆلار‌و 30 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به 85 دۆلار و77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. تۆماركردنی ئه‌و نرخه پێوانه‌ییه‌ش بەرزترین ئاستە لە دوای مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (2014)ەوە.
به‌نیسه‌به‌ت هه‌رێمی
كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی
له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی
حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه
زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوو.