بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییهكی ژیانت ئاشكرادهكات؟
09:05 - 21/01/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 21-1-2022ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ
4/21)
کارەکانت دەستپێدەکاتەوەو
دووبارە لەرووی ئابورییەوە بەرەو پێش دەچیت، گرنگی بە هاوسەرەکەت و خێزانەکەت بدە
و ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بێت.
گا (4/20 بۆ
5/20)
بەرگەی ئەو
ئازارانە بگرە کە روویان تێکردوویت، بەمنزیکانە چەند کەسێک سەردانت دەکەن سەبارەت
بە پرۆسەی هاوسەرگیری.
دووانە (5/21 بۆ
6/21)
لەگەڵ خۆشەویستەکەت
ئاشت دەبیتەوەو پێکەوە کاری نوێ ئەنجامدەدەن، بەمنزیکانە هاوڕێیەکی نزیکت دەبینیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ
7/22)
بەهۆی هاوپیشەکانتەوە
تووشی گرفتێک دەبیت، گرنگی بە کارەکەت بدە وخاڵی لاواز مەیە بەدەست هیچ کەسێکەوە،
تەندروستیت جێگیرە.
شێر (7/23 بۆ
8/22)
بەهۆی توڕەبوونتەوە
بەشێک لە هاوڕێکانت لەدەستدەدەیت، خۆشەویستەکەت داوای شتێکت لێدەکات، گرنگی بە دۆخی
تەندروستیت بدە.
فەریک (8/23 بۆ
9/22)
لەرووی مادییەوە
دۆخت بەرەو باشبوون دەچێت، بەڵام درۆ زۆر بۆ خۆشەویستەکەت دەکەیت و هەڵیدەخەڵەتێنیت
بەمەش لێت جیادەبێتەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
بە کارەکانتدا
بچۆرەوەو بە گفتوگۆو کردەوە هاوڕێکانت ئاشت بکەرەوە، بەهۆی کێشەیەکەوە نێوانت لەگەڵ
خۆشەویستەکەت تێدەچێت.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
تووشی قەلەقی دەبیت
بەهۆی ئەوەی ناتوانی دڵی هەمووان رابگریت، خۆشەویستەکەت توڕەیە و بەوەش تۆ هەست بە
بێزاربوون دەکەیت.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
تەمەڵ مەبە و
متمانە بە خۆت بکە و ئاستی رۆشنبیریت زیادبکە، گومان لە خۆشەویستەکەی دەکەیت و بەوهۆیەوە
لێی جیادەبیتەوە.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
ئەگەر بەدوای سەرکەوتندا
دەگەڕێیت، پێویستە هەوڵی جدی بۆ کارەکەت بدەیت و تواناکانت بخەیتەکار، رۆشتن بە پێ
زۆربکە.
سەتڵ (1/20 بۆ
2/18)
بەرپرسەکەت هەواڵێکی
ناخۆش لەبارەتەوە دەبیستێت و تووشی شۆک دەبێت، بەبڕیارێکی مەترسیدار خۆشەویستەکەت
زویر دەکەیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ
3/20)
بەهۆی کارە نوێکەتەوە،
تەواوی ژیانت دەگۆڕێت، هەوڵمەدە هەستەکانت لە ئاست ئەو کەسە بشاریتەوە کە خۆشت دەوێت.