دوای وتارێكی ئه‌ردۆغان نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر لیره سه‌دا 33 دابه‌زی
09:22 - 21/12/2021
"زه‌مه‌ن"
له دوای وتاره‌كه‌ی ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، كه پاش ته‌واوبوونی كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت
پێشكه‌شی كرد، نرخی دۆلار له به‌رامبه‌ر لیره زیاتر له له‌سه‌دا ٣٣ دابه‌زی و
هه‌ر دۆلارێك بووه ١٢،٢٧٥٦ لیره.
ئه‌ردۆغان، له‌دوای كۆتاییهاتنی
كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، وتارێكی پێشكه‌ش
كرد و رایگه‌یاند: "بۆ له‌مه‌وا هیچ هاوڵاتییه‌كمان پێویستی به‌وه نابێت
پاره‌ی بانكی له لیره‌وه بكاته دراوی بیانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دراوی بیانی به‌رزتر
ده‌بێته‌وه".
هاوكات سه‌ركۆماری توركیا
باسی له ژماریه‌ك رێكاری ئابووریی كرد، له نێویاندا داشكاندنی به‌شكردنی قازانج
له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه
له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شان له بازاڕ بتوانن ئاڵتوونی ژێر سه‌رینه‌كان بخه‌نه
خزمه‌ت ئابووریی وڵاته‌وه.
هاوكات ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی
سیستمی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی، وتی: "توركیا نه نیازی هه‌یه و نه پێویستی به‌وه‌یه
بچووكترین هه‌نگاو بۆ دواوه له‌باره‌ی ئابووریی بازاڕی ئازاد و سیستمی بۆرسه
بهاوێژێت".
به‌ر له وتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان
نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی ١٨،٣٦٧٤ لیره بوو، به‌ڵام دوای گوتاره‌كه له دابه‌زینێكی
خێرادا نرخی هه‌ر دۆلارێك له‌سه‌دا ٣٣،٢ دابه‌زی و بووه ١٢،٢٧٥٦ لیره. له
كاتژمێر ٢٣:٠٠ه‌وه هه‌ر دۆلارێك به ١٣،٣٩١٠ لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.