447 ئابوری

لیرەى تورکى هاڕەى کرد

09:39 - 20/12/2021

زەمەن_ئابورى

بەهای لیرەی تورکی لە بازاڕەکانی دراودا دابەزینی گەورەی تۆمارکرد و گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژووى ئەو وڵاتەدا.

بەگوێرەی ئاژانسە ئابورییەکانی جیهان ئەمڕۆ بەهای لیرەی تورکی دابەزینێکی گەورەی دیکەی تۆمارکرد و بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی ئێستا 17.50 لیرەی تورکییە. واتە 100 دۆلار بەرامبەر هەزار و 750 لیرەیە.

بانکی ناوەندیی تورکیا رۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2021 رێژەی سوودی بانکی لە 15%ـەوە بۆ 14% کەمکردەوە. دوای بڕیارەکە لیرە زیاتر بەهای لەدەستدا و یەک دۆلار بە 15.75 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن