خەیاڵی حەلاج
11:28 - 16/12/2021
جەبار سابیر
خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ گه‌ر سه‌د وڵات زیارتیش بێت ده‌رد و خه‌م و ژانه‌كانی هه‌ر یه‌كه و له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری ئه‌فریقا، له ڕوسیاوه بۆ هێندستان و ئه‌وانیتریش هه‌موو به ده‌ست سه‌دان ده‌رد و په‌تای كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌وه ده‌ناڵێنن. "مه‌قبول عه‌له‌وی" وه‌ك ڕۆماننووسێكی سعودی له ڕۆمانی "خه‌یاڵی حه‌للاج" دا زۆر جوان كاری له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ر و په‌تا كۆمه‌ڵایه‌تییانه كردووه و شیكارییه‌كی جوانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی سعودی كردووه كه به ده‌ست ئیره‌یی و یه‌كتر خواردن و پاشقول له یه‌كگرتنه‌وه چۆن گیریان خواردووه و لێره‌یشه‌وه ئه‌مه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌دا ده‌گشتێنرێ و كه‌س ناتوانێ بڵێ ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕووده‌دات هه‌مان ئه‌مه نییه كه له‌م كوردستانه‌ی خۆمان وه‌ك به‌شێك له خۆر‌هه‌ڵات ڕووده‌دات.
خه‌یاڵی حه‌للاج به‌سه‌رهاتی كه‌سێكی ئه‌كادیمییه كه ده‌یه‌وێ بڕوانامه‌ی دكتۆرا بهێنێ و تێزه‌كه‌ی له‌سه‌ر حه‌للاجه، به‌ڵام سه‌رۆكی زانكۆ و ئوستازه‌كان گه‌له‌كۆمه‌كی لێده‌ده‌ن و بڕوانامه‌كه‌ی پێناده‌ن و بیانووشیان ئه‌وه‌یه كه حه‌للاج زه‌ندیق و كافربووه و ئه‌وه‌ی كاریشی له‌سه‌ر ده‌كات هه‌ر كافر و زه‌ندیقه.
به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دكتۆر‌اكه، هیچ په‌یوه‌ندی به حه‌للاج و كافر و زه‌ندیقه‌وه نییه و ته‌نها كه‌سێك هه‌یه به ناوی دكتۆر فالح كه گرێیه‌كی ده‌روونی به‌رامبه‌ر نووسه‌ری دكتۆر‌اكه هه‌یه و له ناواخنی ڕۆمانه‌كه‌دا ئه‌و گرێ ده‌روونییه پیشاندراوه و له‌وێیشه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژیانی حه‌للاج له منداڵییه‌وه تا گه‌وره‌بوون و دواتر گه‌یشتنی به‌و پله‌یه له ته‌سه‌وف و پاشان كوشتن و پارچه‌پارچه كردنی.
ڕۆمانێكی جوان، كه من پێموایه ده‌یه‌وێ ئه‌وه بڵێ له سه‌رده‌می حه‌للاجه‌وه تا ئێستاكه‌یش كه چه‌ندین سه‌ده تێده‌په‌ڕێ، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌مان ده‌رد و په‌تاو كێم و جه‌راعه‌تی نه‌زانی و خۆخۆریدا ده‌تلێته‌وه.