سێشەممە
04:40 - 13/12/2021
سوارە کافرۆشی- کولتوری زەمەن
کاتێک
لەپەنجەرەی ئاسنینی بەندینخانەوە لە شاری دوور دەڕوانم، جەنجاڵی شەقامەکان بێزارم
دەکات، هەست دەکەم ئێستاش هەمان رەنگییان هەیە کەمن پێیاندا تێپەڕ دەبووم، هەمان
ئەو بۆنانەی ئەوساکەیان لێ دێت. له‌شه‌قامه‌كه‌ی لای راستم بۆن ساردی دێت.. ئا ئه‌وه
بۆی ماسییه، كه ئاوڕی لێ ده‌ده‌مه‌وه قه‌سابێك به چه‌قۆكه‌ی ده‌ستی خه‌ریكه
ماسییه‌ك چاك ده‌كات، كابرایه‌كی نابووته بیرم كه‌وته‌وه ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌وبه‌ر بۆ چه‌ند قرووشێك له‌گه‌ڵ كڕیارێكدا كردی به‌شه‌ڕ، ئه‌و جێده‌هێڵم و
به‌لای چه‌پمدا ده‌ڕۆم ده‌مه‌وێت بگه‌مه شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه، ئێره
كۆڵانێكی ته‌نگه‌به‌ره ده‌كه‌وێته پشته‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كان، زبڵدانه‌كان به‌دوای
یه‌كدا ریزكراون، بۆنییان هێنده پیسه مێشك كاس ده‌كات، له په‌نای چه‌ند
زبڵدانێكه‌وه گه‌نجێك كه‌وتووه كه پێده‌چێت مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێنابێت، به‌په‌له
به‌به‌رده‌میدا گوزه‌رم كرد، له‌ولاتره كچێكی گه‌نج له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ هه‌ڵنیشتووه
ئامێری پیاوێك ده‌مژێت، ده‌بێت له‌نێو ئه‌م بۆنه‌دا ئه‌وه چ هه‌ستێكی خۆشی به‌و
گه‌نجه ببه‌خشێت، له‌وێش تێپه‌ڕبووم گه‌یشتمه سه‌ری كۆڵانه‌كه، ده‌مویست له‌شه‌قامه
سه‌ركییه‌كه بپه‌ڕێمه‌وه منداڵی نێو ترافیكه‌كه سه‌رنجی راكێشام كه جلوبه‌رگێكی
دڕاوی له‌به‌ردا بوو گوڵی ده‌فرۆشت، له‌لای ئۆتۆمبێلێكی بێنزه‌وه راوه‌ستا بوو تا
گوڵی لێ بكڕێت كه‌چی شۆفێره‌كه وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه، بێ‌ئاگا له‌شه‌قامه‌كه په‌ڕیمه‌وه،
ماشێنێك خه‌ریك بوو بمپڵیشێنێته‌وه، شۆفێره‌كه سه‌ری له جامه‌كه‌وه ده‌ركرد و
هه‌ندێك هاتوو هاواری كرد، وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه و چوومه نێو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی
تێیدا ده‌ژیم.
من
ناوم (سالی)یە لە ٢+١/مارچی/١٩٨٤ لەدایک بووم کە دەکاتە رۆژی ٢+١ی شەممە لە
هەفتەدا. هەر لەمنداڵییەوە حەزم لەو رۆژەی هەفتە نەدەکرد، هەموو ئەو رۆژانەم
بەنەفرەت دەکرد لە هەیڤدا کە ٢+١ی تێدا بوو.
کاتێک
لەدەرەوەی کۆتی ئەم دوورخراوگەیە بووم وەک دیزاینەری جلوبەرگی پیاوان کارم دەکرد،
ئه‌مه كارێكی قورسه تا كچێكی وه‌ك من بیكات، به‌ڵام هەمیشە لە لوتکەی کاردا
بووم، کەچی لێرەش وەک شێتێک لە لوتکەدابێت مامەڵەم لەگەڵدا دەکرێت. رۆژانی 2+1ی هەموو هەفتەیەک دەستەکانم زنجیر دەکەن، لەژوورێکی تەنهام دەئاخنن، ئاخر
ئەوکاتانەی لەدەرەوەش بووم ئەو رۆژەی هەموو هەفتەیەک شێتگیر دەبووم، توڕە بەچەشنی
پڵنگێکی بریندار هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە دەیانناسیم لەو رۆژەدا لێم نزیک
نەدەکەوتنەوە، زۆربەی هەفتەکان ئەو رۆژەم دەکردە پشوو تا لەماڵ نەیەمە دەرەوە،تا
رۆژی 22+1/جوڵای/1+2012 کە ناچار بووم بۆ تەواو کردنی قاتێکی پیاوانە بچمە سەرکار ،کاتێک لە پلیکانەکانی ئەو تەلارەی
ئاپارتمانەکەمی لێ بوو دەهاتمە خوارەوە شانم بە شانی یەکێک لە دراوسێکانم کەوت کە
ژنێکی قژ زەردی باڵا بەرز بوو بە پڕتاو دەچووە نهۆمی سەرەوە، بەبێ ئەوەی ئاوڕ
بداتەوە و داوای لێبوردن بکات رۆیشت، ئەمە لەرۆژانی ئاسایی مندا شتێکی بێ بەهایە،
بەڵام لەم رۆژەدا توڕەم دەکات، کاتێکیش دەرگای باڵەخانەکەم کردەوە ژاوەژاوی نێو
شەقامەکە مێشکی تەنیم هێندەی دیکە توڕەی کردم، بۆ ساتێک دەمویست بگەڕێمەوە نێو
باڵەخانەکەو بچمە بەردەم ئاپارتمانی ئەو قژ زەردە و دەگاکەی بشکێنم و بەبێ ئەوەی
ورتەیەکم لەدەم بێتە دەرەوە بە پرچ پەلکێشی بکەمە نێو داڵانی نهۆمەکەو لەو
پەنجەرەیەی دەیڕوانییە سەر شەقامەکە فرێی بدەمە خوارەوە و مێشکی بەسەر زەوییەکەدا
بپرژێنم، بەڵام دانم بەخۆمدا گرت رێم گرتەبەر، رێبوارانی نێو شەقامەکە توڕەیان
دەکردم هەندێکیان بە دەنگی بەرز بە مۆبایلەکانیان قسەیان دەکرد، هەندێکی دیکەشییان
لەگەڵ هاوڕێکانیان، پێم وابوو کە هەمووان تەماشای من دەکەن، هەموو ئەوانەش کە بە
چپە دەدوێن باسی من دەکەن، هەندێکجار لەناکاو رادەوەستام و تەماشای دەورووبەری خۆم
دەکرد دەمویست بزانم کێیە لێم دەڕوانێت، بەڵام نووکە تێدەگەم کابوسێکی ناخۆشی ئەو
رۆژە بووە وەک دێوەزمەیەک رەدووم کەوتووە. بە پڕتاو
خۆم خستە نێو ئەسانسۆری ئەم باڵەخانەیەی کارم تێدا دەکرد، هەناسە سوار و رەنگ سوور
هەڵگەڕاو بەشێوەیەک دەتگوت دەمێکە رادەکەم، له رۆژانی ئاسایی‌دا هه‌تا ده‌چوومه
نێو ژووری كاره‌كه‌م سه‌رم له‌چه‌ند ژوورێكه‌وه ده‌برده ناوه‌وه بۆ سڵاو كردن،
له شووشه به‌نده‌كانه‌وه گاڵته‌م له‌گه‌ڵ هاوكارانم ده‌كرد و ده‌مترساندن، به‌ڵام
ئه‌مرۆ به داڵانه‌كه‌دا رۆیشتم و هیچم نه‌گووت و سڵاوم له‌كه‌س نه‌كرد، كاتێك گه‌یشتمه
ژووره‌وه بەسکرتێرەکەمم گوت کەس نەیەت بۆ دیدەنیم.. ویستی رامبگرێت:
-خاتوون په‌یوه‌ندییه‌كت بۆ هات له كارگه‌ی….
قسه‌م
پێی بڕی:
- نامه‌وێ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك ئه‌نجام بده‌م.
ده‌ستی
به قسه‌كرده‌وه:
- ئه‌م برۆشۆرانه‌مان بۆ هاتوون بۆتییان بهێنمه….
- ناتوانم ته‌ماشای هیچییان بكه‌م، نامه‌وێ كه‌س ببینم و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیش
بۆ ته‌له‌فۆنه‌كه‌م مه‌نێره.
ئەویش
بەئاماژەی بەڵێ سەرێکی بۆ لەقاندم.
کاتژمێر
دوو نیوی دوای نیوەڕۆ بە مقەستەکەی دەستم کەوتمە وێزەی پارچە قوماشێک تا شێوەیەکی
لێ دەربێنم بۆ نەخشی سەر چاکەتێک، لەگەڵ قریشکەی مقەستەکدا چرکەکان تێپەڕ دەبوون خولەکەکان
بەهەورازدا سەردەکەوتن.
کاتژمێر٢+١و
چەند خولەکێک هەستم کرد دەرگای نوسینەگەکەم کرایەوە.
کاتێک
بە ئاگا هاتمەوە لە بنکەی پۆلیس بووم کاتژمێرەکە پێنج و نیوی دەخوێندەوە، هەمووان
بە ترسەوە لێم رامابوون و بە چپە قسەیان دەکرد. دەستەکانم کۆت و زنجیر، سەراپام لە
خوێندا سوور دەچووەوە بۆنی کەلاکم لێدەهات.
ئەفسەرێکی
کەڵەگەت قوڵی گرتم و چوینە ژوورێکی تاریک لەسەر کورسییەک داینیشاندم زانیم کە
ژووری لێکۆڵینەوەیە.
- بۆچی
ئەم کوشتارگەیە؟
سەرم
گێژ بوو هێشتا تەواو وەئاگا نەهاتبووم.
جارێکی
دیکە پرسیاری کرد.
-هەڕەشەبوون
بۆ سەر ژیانت یان ئازاریاندایت؟
بێ
وەڵام تەماشام دەکرد، ئاخر دەبوو ئێستا من لە خۆشۆرەکەی ماڵەوە لەنێو بانێو پڕ
ئاوە گەرمەکەدا بوومایە، ئێستا من لێرە چی دەکەم. وەڵامم دایەوە.
- من بێ
ئاگام، باسی چی دەکەن؟
بەتورەییەوە
کێشای بەمێزەکەی بەردەممدا.
- بۆچی
ئەوانت کوشت؟
هێزم
دایە بەرخۆم تا پێی بڵێم بەڕاستی نازانم چی قەومیاوە.
- ئەفسەری
بەڕێز بەراستی نازانم چی روویداوە و بێ ئاگام لە هەر کوشتنێک کە ئەنجامدرابێت.
ناشزانم کەبۆچی شەڵاڵی خوێنم.
پێدەچوو
ئەفسەرەکە زۆر ماندوو بووبێت لە وەرگرتنی زانیاری لە گیراوانی ئەمڕۆ، بۆیە بەدەستە
چەشن پۆڵاییەکانی هەتا توانی زللەیەکی تێ سرەواندم.
- لەشوێن
کاری بەڕێزتدا تەرمی سیانزە…
قیژاندم
بەشێوەیەک کە دەنگم لەدەرەوەی دیوارەکانەوە ببیسترێن، درێژەی بە قسەکانیدا.
- دۆزراونەتەوە
کە هەموویان بە مقسەتەکەی دەستت جەستەیان کون‌کون کراوە و قوڕگیان بڕاوە. جێ پەنجەی
تۆ بە جەستەیانەوە دیارە.
- من
بێئاگام لە هەموو ئەو شتانەی کە باسدەکرێن.
زۆر بە
هێمنی راپۆرتەکەی خۆی نووسی دوو سەربازی بانگکرد و منیان بردە نێو ژورێکی ئاسنینی
نێو بەندینخانەکە. لەوێ بەهاتوهاوارەوە داوام کرد کەسێک ببینم. بەڵام کەس وەڵامی
نەدامەوە هەست ئەکەم بەدەم رق و تووڕەییەوە خەوم لێکەوتبێت.
دادگاییکرام
وەک تاوانبارێکی گەورە بڕیارم لەسەر درا، خرامە نێو تاریکی زیندانە تەنگەبەر و
دوورەکانەوە، ئێستا کە رووداوەکەم دێتەوە یاد هەمووی چەند چرکەیەکی خایاندووە
قریشکەی مقەستەکە لەسەر جەستەی ئەوان هەمان دەنگی بڕینی قوماشی هەیە لەگوێمدا.
قیژەی هاوکارەکانم ئێستاش کاسم دەکەن. ماندوێتی بڕینی ئەو هەموو گۆشتە وای کردبوو
کە لەنوسینگەکەم نەچمە نێو هۆڵەکەوە، پاسەوانی ئاپارتمانەکە بە ترسێکی زۆرەوە
دەرگاکەی بەسەرمدا کڵۆم کردبوو تا پۆلیس گەیشتبوون.
بەوەرگرتنی
قسەی هاوڕێیانم به‌وه‌ی كه من له ٢+١ رۆژانی هه‌فته كێشه‌یه‌كی ده‌روونیم هه‌س
سزای لەداردانم بەشێوەیەکی کاتی گۆڕا بۆ بەندینخانەی نەخۆشە دەروونییەکان، بەو
مەرجەی ئەگەر لەماوەی چەند ساڵێکدا واز لەو خووەم بێنم کە بەرۆژی ٢+١شەممەوە
گرتوومە سزاکەم کەم دەکەنەوە بۆ پەنجا ساڵ زیندایکردن، ئه‌وه چه‌ند سالێك تێپه‌ڕ
بووه نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژه‌دا رانه‌هاتووم به‌ڵكو له‌جاران بێحه‌وسه‌ڵه‌تر بووم
و زیاتر تووڕه‌م ده‌كات.