تیروپشكی یانه پاڵه‌وانه‌كان دووباره ده‌كرێته‌وه
04:07 - 13/12/2021
605 جار خوێندراوەتەوە
"زه‌مه‌ن"
به‌هۆی
چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری دووباره تیروپشكی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی
ئه‌وروپا راده‌كێشرێته‌وه.
له
كاتی راكێشانی تیروپشكه‌كه‌دا كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك
روویاندا، دوا به دوای ئه‌وه ئیدارەكانی مانچستەریونایتد و ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڤیاریال داوایان
كرد تیروپشكی چامپیۆنزلیگ دوبارە بكرێتەوە.
یۆفا لە راگەیه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوای کێشەیەکی تەکنیکی
نەخوازاو، لە راکێشانی تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگدا، کە لەکاتی راکێشانی
تۆپەکاندا هەڵەیەک روویدا، بڕیاردرا جارێکی دیکە کاتژمێر 15:00 بەکاتی ئەوروپا
تیروپشکەکە دووبارەبکرێتەوە
هۆکاری دووبارەکردنەوەی
تیروپشکەکە ئەوەیە کە لە یەکێك لە راکێشانەکاندا بە هەڵە ناوی یانەی مانچستەر
یونایتد لە جێگەی یانەی مانچستەر سیتی هاتووە و هەر ئەو کات دووبارەکرایەوە کە
نەدەبوو یانەی مانچستەر یونایتد بکەوێتە بەرامبەر یانەی ڤیاریال چونکە هەردووکیان لەیەک
کۆمەڵەدا بوون.
جگە لەوەش لە کاتی
راکێشانی ناوی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ناوی یانەی مان یونایتد نەخراوەتەوە نێو شووشەکە
و یانەی مان یونایتد و ئاتلێتیکۆ مەدرید و ڤیاریال بەفەرمی سکاڵایان تۆمارکردوو و
بەو هۆیەوە بڕیاری دووبارەکردنەوەی تیروپشکەکە درا.
ئەنجامى تیروپشکه‌كه‌ی
پێشوو به‌مشێوه بوو:
ریاڵ مەدرید – بەنفیکا
مانچستەر ستى _ ڤیاریاڵ
بایرن میونخ – ئەتڵەتیکۆ مەدرید
مانچستەر یونایتد – پاریس سانجێرمان
ئەیاکس ئەمستەردام - ئەنتەرمیلان
لیڤەرپوڵ - سالزبۆرگ
یوڤنتۆس – سپۆرتینگ لیشبۆنە
لیل – چێڵسى