532 کەلتور

ڕامانە شیعرێک

01:54 - 09/12/2021

جەمال حەمید- کولتوری زەمەن

لەم نیشتمانە،
ڕەشپۆشەی مندا،
نیوەی " تەمەنمان" لەسەرقەبران و
پرسە و مزگەوتا، بە فیڕۆ دەچێ !

نیوەکەی دیکەش،
لەسەرەی  نەوت و غاز و کارەبا
هەر لەکیس دەچێ !
 کەچی  بە " عومریش" بۆت هەژمار دەکرێ !

لەم نیشتمانە
دزراوەی مندا،
نە گوڵی هیوای "مرۆڤ" دەپشکوێ
نە داری خۆزگەی خۆپیشاندانیش،
جارێ بەر دەگرێ !
کەچی هەتا دێ، کۆشکوتەلاری
دز و گەندەڵکار، بە "هەورا" دەچێ !

لەم نیشتمانە
خاوێنەی مندا،
ئەوەی کە جێگەی نیگەرانییە
لەدیدی حیزب و سەرۆکخێڵەوە
ئینسان، وەک "شمەک"
سووک سەرنج دەدرێ !
بەڵام قەت ناشێ، گەل " هیوای"  ببڕێ....!

8ی بەفرانباری 2021

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن