1723 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:55 - 30/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 30-11-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەنگاوێکی دیکە دەنێیت لە شوێنی کارەکەت و داهاتووت گەش دەبێت، خۆشەویستەکەت پێویستی پێتە و هەستی بۆ دەرببڕە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
گۆڕانکاری لە شوێنی کارەکەت روودەدات، بەڵام تۆ وەک خۆت دەبیت، چاوت بە کەسێکی ئازیزت دەکەوێت و دڵخۆش دەبیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەو شتانەی روودەدەن لە ئێستادا لەبەرژەوەندی تۆدان، خۆشەویستەکەت چاودێری وردت دەکات و ئاگاداری هەڵسوکەوتت بە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەلی نوێی کارکردن دێتە سەر رێگات و سەرکەوتن تێیدا تۆمار دەکەیت، گرنگی بە خێزانەکەت بە و راستگۆ بە لەگەڵیان.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
تووشی کێشە دەبیتە لەشوێنی کارەکەت، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، دۆخێکی خراپ رووتێدەکات و پێی بێتاقەتی دەبیت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
هەر هەنگاوێک دەنێیت خوێندنەوەی باشی بۆ بکە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئێوارە خوانێکی رۆمانسی بەسەر دەبەن.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کەسێکی خۆپەرستی و بەمەش تووشی چەند رووداوێک دەبیت و زیانت پێ دەگات، ئاگادادری دۆخی تەندروستیت بە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
رووبەڕووی چەند فشارێک دەبیتەوەو داوای هاوکاری لە هاوپیشکەانت دەکەیت، بەڵام تۆ بەهێزیت و تێی دەپەڕێنیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە شوێنی کارەکەتدا روودەدەن تۆ پلەت بەرز دەبێتەوە، ئەمڕۆ لە گرفتێکی شەرمەزاریی رزگارت دەبێت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەمنزیکانە گەشتێکی دوور لەگەڵ خێزانەکەت ئەنجامدەدەیت و دڵخۆش دەبن بەڵام ئاگاداری دۆخی تەندروستیتیان بن.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەست بە ئارامی و بەختەوەری خۆت دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت یەکتر دەبینن و قسە لەسەر داهاتووتان دەکەن.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
چەند کەشێکی جوان و ئارام لەگەڵ هاوسەرەکەت بەسەر دەبیت و بانگهێشت دەکرێت بۆ چەند بۆنەیەکی تایبەت و دڵخۆش دەبیت.a

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن