وێنە.. لەیدی گاگا پێش بەناوبانگبوونی چۆن بووە؟
01:46 - 27/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
وێنەیەکی دەگمەنی خانمە هونەرمەندی ئەمریکی لەیدی گاگا بڵاوکرایەوە و بەهۆیەوە رووبەڕووی رەخنە بوویەوە.
زۆرینەی هونەرمەندان پێش بەناوبانگبوونیان شێوەیەکی دیکەیان هەبووەو دواتر کە بەناوبانگ بوون، جوانکاری زۆریان ئەنجامداوە.
لەیدی گاگاش یەکێکە لەو خانمە هونەرمەندانە و وەک لە وێنەکەدا دەرکەوتووە لەگەڵ ئێستایدا شێوەی زۆر جیاوازە و رەخنەیەکی زۆری لێگیرا بەوەی کە جوانکاری زۆر کردووە.
لەیدی گاگا لەساڵی 1986 لە نیویۆرک لەدایک بووەو خانمە هونەرمەندێکی ناودارە و خاوەنی چەندین گۆرانیە، هەروەها پێشتر ئاسکرایکردبوو، کە چەندین جار دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و بە دۆخێکی دەروونی خراپدا تێپەڕبووە.
