رێگایه‌كی سه‌ره‌كی له سلێمانی داخرا
09:37 - 23/11/2021
"زه‌مه‌ن"
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی،
شۆفێران له داخستنی رێگای قلیاسان بۆ باخی به‌ختیاری ئاگادار كرده‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی
ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا شه‌قامی سه‌ره‌كی قلیاسان له‌هۆڵی
مۆنالیزاوه بۆ باخی به‌ختیاری به‌ربه‌ست كراوه، داوا شۆفێران ده‌كه‌ین بۆ كاری
زۆر پێویست نه‌بێت ڕوو له‌و شه‌قامه نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی زیاتر
دروست نه‌بێت.
هه‌رچه‌نده
هاتوچۆی سلێمانی هۆكاری به‌ربه‌ستكردنی رێگاكه‌ی باسنه‌كردووه، به‌ڵام به‌هۆی
خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆوه داخراوه.