سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت
07:35 - 22/11/2021
"زەمەن"
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند :سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتیان بڕیاری لێدراوە و دابەشدەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: سەبەتە خۆراكەكان لە نزیکترین کاتدا دەگاتە کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دوای پشکنین لە تاقیگەکانی هەرێم لە رێگای بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وتیشی "هەروەها لە هەندێک شوێن کە سەبەتەی دووەمیشیان وەرنەگرتووە، پرۆسەکە ڕۆژانە بەردەوامە و دابەش دەکرێت".
بەشە خۆراکەکە پێکهاتووە لە (برنج وفاسۆلیاو زەیت و شەکر و نیسک یان ئاری نۆک و دۆشاو)، لە هەمانکاتیشدا بەشە ئاردی نۆیەم لە رێگای بریکارەکانی دابەشکردنی ئارد دەگەیەنرێتە دەست هاوڵاتیانەوە، کە هەر ئەندامی خێزانێک (٩) نۆ کیلۆ ئارد وەردەگرێت.