پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر خوێندكاران هاته ده‌نگ
03:05 - 22/11/2021
"زه‌مه‌ن"
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی، له‌سه‌ر كێشه‌ی خوێندكاران هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند داواكاری
خوێندكارانی گه‌یاندووه‌ته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
ئه‌مرۆ خوێندكارانی
زانكۆی سلێمانی بۆ داواكردنی ده‌رماڵه خۆپیشاندانیان كرد و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه
توندوتیژییان به‌رامبه‌ر به‌كارهێنراو ژماره‌یه‌كیان برینداربوون.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له
راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی؛ پشتیوانیی
لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەککەوتنێکین لە هەر لایەکەوە
بێت.
وتیشی: پەیام و
داواکارییەکانی ئێوەمان گەیاندۆتە وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی و هەموو
لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەخوازین بەزوترین کات وەڵامی داوا ڕەواکانتان بدرێتەوە.
پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت:
پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی ئەرکی هەموومانەو پارێزەری هەر چالاکیی و ڕێگایەکی
مەدەنیانە دەبین کە بە ئاشتیانە گوزارشت لە داخوازییەکان بکات.