وەزیرى خوێندنى باڵا لەبارەى هێرشکردنە سەر خوێندکاران و دەرماڵەکانیان هاتە دەنگ
01:50 - 22/11/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزیری خوێندنی باڵاى هەرێم داوا دەکات توندوتیژی بەرامبەر خوێندکاران بەکارنەهێنرێت
و چونكه داواكاریه‌كانیان ڕه‌وایه‌و مافى خۆیانه.
ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى
هه‌رێم پەیامێکی ئاراستەى خوێندکارانى خۆپیشاندەر کرد و رایگەیاند، "داوام له‌د.هه‌ڤاڵ
ئه‌بوبه‌كر كرد هه‌وڵبده‌ن به‌هێمنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێندكاران بكرێت‌و توندوتیژیان
له‌دژ به‌كارنه‌هێنرێت، چونكه داواكاریه‌كانیان ڕه‌وایه‌و مافى خۆیانه".
وتیشى، "چه‌ندجارێك له‌كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى ده‌رماڵه‌مان
كردوه، داواكاریشم ناردوه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و له‌وێشه‌وه ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى
دارایی كراوه، به‌ڵام به‌چه‌ند هۆكارێك داواكاریه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه".
ماوەى چەند رۆژێکە خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان، بۆ داواکردنى گەڕاندنەوەى دەرماڵە خۆپیشاندان دەکەن و ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خوێندکاریان دەستگیرکرد و بە گازى فرمێسک‌ڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.
دەماڵەى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە ساڵى خوێندنى 2015 بۆ 2016 بڕدرا کە خوێندكارانی دەرەوەى شار 100 هه‌زار و ناو شاره‌كان 40 هه‌زار و خوێندکارانى بەشەناوخۆییەکانیش 60 هەزار دیناریان پێدەدرا.