ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان: بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خوێندکاران دەکەین
01:07 - 22/11/2021
زەمەن_سلێمانى
ئەندامێکی جڤاتی
نیشتمانی گۆڕان ئیدانەى بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خوێندکاران دەکات کە ئەمڕۆ
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشکرایە سەر ژمارەیەک لە خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى.
ستەم کامیل کە هاوکات مامۆستای زانکۆى سلێمانییە، لە
لێدوانێکدا بۆ "زەمەن" وتى، "بە توندی ئێدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی
بەرامبەر فێرخوازانی زانکۆی سلێمانی و پەیمانگاکان ئەکەین. لە وڵاتێکی دەوڵەمەنی پڕ
سامانی سروشتیدا، نا عەدالەتی لە دابەشکردنی داهاتەکان تا سەر ئێسک کۆمەڵگەی ئێمەی
ماندو کردوە.
وتیشى، فێرخوازان
داوای مافێکی ڕەوای خۆیان ئەکەن، دەسەڵات لەبری پشتگیری، هەڵەی گەورە ئەکات لە بەکارهێنانی
هێزدا دژ بەو فێرخوازانەی کە بە گیرفانی خاڵی و دەیان موعانەتەوە درێژە بە خوێندن
ئەدەن. فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان، سامانی مرۆیی و هیوای ئایندەی ئەم هەرێمەن،
ئەبێت هەموان پشتیوانیان بین.
ماوەى چەند رۆژێکە خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان، بۆ داواکردنى گەڕاندنەوەى دەرماڵە خۆپیشاندان دەکەن و ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خوێندکاریان دەستگیرکرد و بە گازى فرمێسکڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.
دەماڵەى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە ساڵى خوێندنى 2015 بۆ 2016 بڕدرا کە خوێندكارانی دەرەوەى شار 100 ههزار و ناو شارهكان 40 ههزار و خوێندکارانى بەشەناوخۆییەکانیش 60 هەزار دیناریان پێدەدرا.