مستەفا هیجری ستایشی بۆچونەکانی سەرۆکی هەرێم دەکات
12:26 - 22/11/2021
زەمەن_هەرێمى كوردستان
سکرتێری گشتی
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ستایشی وتەکانى سەرۆکی هەرێم دەکات کە لە کۆڕبەندی "ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست"
لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک پێشکەشی کرد.
مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا دەڵێت، "نێچیروان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی
کوردستان کە لە کۆڕبەندی "ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست" لە زانکۆی ئەمریکیی
کوردستان لە دهۆک پێشکەشی کرد بە گشتی و بە تایبەتی ئەو بەشەی کە پەیوەندیی بە چارەسەرکردنی
پرسی کوردەوە هەبوو، لەسەر بنەمای واقعییەتێکە کە مێژوویەکی دوورودرێژی لە پشتە و
جێبەجێکردنەکەی بەشێکی گرنگە لە دابینبوونی ئاسایش و ئاشتی لەو وڵاتانەدا کە
کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، ئەم بۆچوونە کە لە کۆڕبەندێکی ئاوا گرنگ لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە سەرنجی
خرایە سەر، بەشێکە لە سیاسەت و هەڵوێستی هەمیشەیی و فەرمیی ئێمە سەبارەت بە چارەسەرکردنی
ئاشتییانەی پرسی کورد، هەر بۆیە جێی دەستخۆشییە.