491 کوردستان

ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر متمانەى بە قایمقامی نوێی کۆیە بەخشى

12:00 - 22/11/2021

زەمەن_هەولێر


ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر دەنگى بە قایمقامی نوێی قەزاى کۆیەدا و بە دەنگى ٢٤ ئەندامى ئەنجومەنەکە متمانەى وەرگرت.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٩٤) ى ئەنجامدا و (تاریق جەلال حسێن ) بە (۲٤) دەنگی ئەندامى ئەنجومەن بە قائیمقامی قەزای کۆیە هەڵبژێردرا.

بەپێى راگەیەنراوى ئەنجومەن، لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە، گفتو گۆ لەسەر راپۆرتى لێژنەی پیشەسازی و بازرگانی و ووزە کرا چەند خالێك پێشکەشی لێژنەی ناوبراو کرا تاکو بەدواداچوون بکەن بۆ کێشەکان و چارەسەرکردنی بەزووترین کات .

لە تەوەرێکى دیکەدا، بە ئامادەبوونی لێژنەی ناوخۆ  خوێندنەوەی راپۆرت و کۆمێنتی ئەندامانی ئەنجومەن گفتو گۆی لەسەر کرا چەند خالێك پێشکەشی لێژنەی ناوبراو کرا تاکو بەدواداچوون بکەن بۆ کێشەکان و چارەسەرکردنی بەزووترین کات .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن