722 کوردستان

ژمارەیەک خوێندکار لە سلێمانى دەستگیرکران

11:26 - 22/11/2021

زەمەن_سلێمانى

لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆى خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، ژمارەیەک لە خوێندکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

پەیامێنرى "زەمەن" لە سلێمانى رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانى سلیمانى ژمارەیەک لەو خوێندکارانەى زانکۆى سلێمانى دەستگیرکردووە کە بۆ داواکردنى دەرماڵە خۆپیشاندان دەکەن.

 

وتیشى، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە و ژماریەک خوێندکار تەندروستیان تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن