گوڵستان سه‌عید: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاكسازی نه‌كات دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت
11:07 - 22/11/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
سه‌رۆكی فراكسیۆنی
گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاركسازی نه‌كات دۆخه‌كه
لە ئێستا خراپتر ده‌بێت و پێویست بو په‌رله‌مانتاران فشاریان له‌سه‌ر
حكومه‌ت دروستبكردایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و راوڕوت و دزی و قاچاغچێتی
سنوره‌كان.
گوڵستان سه‌عید،
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: په‌رله‌مان نوێنه‌ری
خه‌ڵكی كوردستانه ده‌بێت نوێنه‌ره‌كانی داكۆكیكار و پارێزه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان بن، به‌هۆی هه‌بونی ئه‌و هه‌مو قه‌یرانه‌ی له هه‌رێمدا هه‌یه پێویست بو
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربوایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هاوڵاتیان،
له‌پێناوی كۆتایی هێنان بهقهیرانهكان فشاریان له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستبكردایه بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و راوڕوت و دزی و قاچاغچێتی سنوره‌كان.
وتیشی: فراكسیۆنی
گۆڕان چه‌ندینجار فشاری كردوە و یاداشتی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه بۆئه‌وه‌ی
حكومه‌ت پڕۆژه یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، هه‌نگاوی یه‌كه‌می
شه‌فافیه‌تیش له یاسای بودجه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه داهات و خه‌رجیه‌كانی حكومه‌تی
هه‌رێمی تیاداخراوهتهڕو.
گوڵستان سەعید
ئاماژەى بەوەشکرد، له‌كاتی به‌رچاوڕونی له داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت، ده‌توانرێت
هه‌بونی بڕی زیاد له پێویستییه‌كان بخرێته خزمه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مامۆستایانی
وانه‌بێژ و گرێبه‌ست و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و گه‌نجی بێكار و گیروگرفته‌كانی
دیكه بونه‌ته هۆكاری كۆچی گه‌نجان پێبكرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی
گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئەوەشى خستەڕوو، زیادكردنی باج وه‌رگرتن له‌خه‌ڵكی
و هێنانی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی
له‌م كابینه‌ی نۆدا له كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كه‌رته‌كانی دیكه
وایكردوه حكومه‌ت ببێت به حكومه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت
چاركسازی نه‌كات دۆخه‌كه له‌وه‌خراپتر ده‌بێت.