کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ لەم ناوچانە باران دەبارێت
10:38 - 22/11/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
کەشناسى هەرێم
رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناچەکانى سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە ئاسمان هەور
دەبێت و باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتى
گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە و رایگەیاند،
ئەمڕۆ و سبەى لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و کەرکوک، ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت.
بەپێى پێشبینى کەشناسى
هەرێم، ئەمڕۆ لە سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، باران دەبارێت لە کات و
شوێنى جیا جیادا.