فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاگادارییه‌كی له باره‌ی گه‌شتكردنه‌وه بڵاوكرده‌وه
09:17 - 22/11/2021
زەمەن_سلێمانى
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی هه‌ڵگری پاسپۆرتی عیراقی ده‌كاته‌وه كه له‌مڕۆوه
هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام بدات پێویسته پابه‌ندی چه‌ند
رێنماییه‌ك بێت.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا ده‌ڵێت: "بەپێی رێنماییەکان لەمڕۆ دووشه‌ممه 22ی
تشرینی دووه‌می 2021، هەر هاوڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عیراقی لە کاتی گەشتکردنی بۆ
دەرەوەی وەڵات، پێویستە بەڵگەنامەی وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا، لەگەڵ بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی (Negative)
بەکەمتر لە 72 کاتژمێر پێبێت پێش گەشتەکەی".
هاوكات دەسەڵاتی
فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆ 22ی11ی2021وە گەشتیاریی عێراقی پێویستە
لەگەڵ هەڵگرتنی کارتی خۆکوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پشکنینی PCRیشی پێبێت، کە 72 کاتژمێر بەسەریدا تێنەپەڕیبێت.