بۆری ئاوی خواردنەوەی دوكان_ سلێمانی شكا
10:10 - 21/11/2021
"زەمەن"
بۆری ئاوی خواردنەوەی دوكان_ سلێمانی، تەقی و ژمارەیەك پۆلیس برینداربوون.
ته‌قینی هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان_ سلێمانی، به‌هۆی "شه‌ت داون" كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای پڕۆژه‌كه‌وه بوه‌و ئاو گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو بۆریه‌كه‌وه ته‌قینه‌وه‌كه دروستبووه.
سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند: لە ئێستاشدا تیمەكانیان سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەو بۆرییەن، هەوڵدەدەن بە زووترین كات بۆرییەكە چاك بكەنەوە بۆ ئەوەی كێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ سلێمانی دروست نەبێت.
دوو كارمه‌نده‌ی پۆلیس پاسه‌وانی پڕۆژه‌كه بوون و بەهۆی تەقینی بۆریەكەوە برینداربوون، سەربەست عوسمان وتی "تەندروستیان جێگیرە تەنها پۆلیسێك تووشی تەنگە نەفەسی بووە و براوە بۆ نەخۆشخانە".