530 کوردستان

كەشناسی: ئەمشەو لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان باران بارین دەستپێدەكات

09:49 - 21/11/2021

"زەمەن"

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بولەمەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكات ئەمشەو لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان بەشێوەی مامناوەند باران ببارێت.

كەشناسی هەرێم ئەمشەو هەندێك زانیاری لەسەر كەشوهەوای بڵاوكردەوەو رایگەیاند: کەشی ئێستای هەرێمی کوردستان ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردایەو خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکان لاوازە.

ئاماژەی بەوەكردووە، پێشبینیدەکرێت بۆ ئەمشەو باران بارین لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە شێوەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەستپێبکات و باران بارینەکە بۆ بەیانی لە پارێزگای هەڵەبجە زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە پارێزگای هەولێر دەڵێت "لە ناوچە شاخاویەکانی نمە باران دەبێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن