لەسەر گیانلەدەستدانی (٦) کەسەکە، هاتوچۆی چەمچەماڵ زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو
07:05 - 21/11/2021
"زەمەن"
ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆی سەخت لە سنووری چەمچەماڵ روویداو گیانی لە شەش هاوڵاتی سەندەوە.
هاتوچۆی چەمچەماڵ لە رونكردنەوەیەكدا هەندێك زانیاری لەسەر رووداوەكە خستوەتەڕوو، ئاماژەی بەوەكردووە ئەمڕۆ کاتژمێر 3.40 ئێوارە" له به‌رزاییه‌كانی بانی مه‌قان و له‌سه‌ر رێگای خێرای قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه شەش هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستدا كه دوانیان منداڵن و یه‌كێكیان ئافره‌ته و سیانی دیكه‌شیان له ره‌گه‌زی نێرن .
هاتوچۆی چەمچەماڵ، دەڵێت "سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی سه‌رنشینی یه‌ك ئۆتۆمبێل و دانیشتووی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیرن، شۆفێری ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كه به سووكی برینداره، رووداوه‌كه له نیوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێڵكی جۆری تایبه‌ت له جۆری جیلی روویدا .
گیان لەدەستدا ئەم شەش هاوڵاتیە، هاوكات بوو لەگەڵ رۆژی سەلامەتی هاتوچۆ، لە هەندێك شار‌و شارۆچكە بەو بۆنەیەوە چالاكی رێكخران.