لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە چەمچەماڵ شەش كەس گیانیان لە دەستدا
04:17 - 21/11/2021
"زەمەن"
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵ شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلەوە لەسەر رێگەی (چەمچەماڵ- کەرکوک) لە بانی مەقان شەش کە گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو منداڵ، ژنێک و سێ پیاو بون و سەرجەمیان لەناو یەک ئۆتۆمبێلدا بون، دوای رێکارەکان تەرمەکان رادەستی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێن.
تەندروستی چەمچەماڵ راشیگەیاندووە، ئەو کەسەی بریندارە شۆفێری بارهەڵگرەکەیە.