1756 کوردستان

لێدوانێك لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچە لە 25ی مانگدا

03:51 - 21/11/2021

"زەمەن"

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، رایگەیاند: مووچە لە كاتی خۆیدا دابەشدەكرێت و رەوشی دارایی هەرێمیش باشبووە.

لە پەراوێزی كۆڕبەندی "دایەلۆگی مەنامە" ئاوات شێخ جەناب لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی دابەشكردنی مووچە لە 25ی مانگدا، وتی"هیچ شتێكی تازە نەهاتوەتە پێشەوە بۆ ئەوەی دوابخرێت هەر وەكو خۆیەتی".

ئاوات شێخ جەناب، وتیشی"لە میانەی كۆڕبەندەكەدا هەندێك دیداریان هەبووە و باسیان لەوەكردووە, ئەمن و ئاسایشی كوردستان لەبارە بۆ دەوڵەتان و كۆمپانیاكان بێن وەبەرهێنان بكەن و هەرێمی كوردستان وەك كەرەستەیەكی خاو وایە لەسەرەتای دروستبوون و دەستپێكردندایە و هەموو پێداویستیەكانی پێگەیشتنی ئابورییەكی بەهێزی هەیە".

لەبارەی بارودۆخی داراییەوە، وەزیری دارایی وتی "بەدڵنیاییەوە بارودۆخی دارایی هەرێم بە مووچەدا دیارە كە باشە، تارادەیەكی زۆر وەزعی ئابووری هەرێم سەقامگیر بووە و پێشبینی دەكەین باشتر بێت".

سەبارەت بە كێشەی كۆكردنەوەی داهات لە پارێزگای سلێمانی، ئاوات شێخ جەناب وتی "كێشەی كۆكردنەوەی داهات كێشەی هەموو هەرێم وەك پێویست دامودەزگاكانی حكومەت لە كۆكردنەوەی باج و رسوماتدا وەك پێویست نین".
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن