ئاسايشى سلێمانى بکوژێکى دەستگیرکرد
02:12 - 21/11/2021
زەمەن_سلێمانى
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ئەو گەنجەی ڕاگەیاند کە
ڕۆژی هەینی هاووڵاتییەکی لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کوشتبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،
"پاش ئەوەی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ئاگادارکراینەوە لە دۆزینەوەی تەرمێک بە
کوژراوی لە ناوچەی پیشەسازی، تیمەکانی ئاسایشی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ
لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی تاوانباران."
وتیشی، "توانرا لەماوەیەکی زۆر کورتدا سەرەداوی کوشتنی ئەو هاووڵاتییە
بدۆزرێتەوە و تاوانبارەکە دەستگیرکرا، ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵیدا لە سلێمانی هەڵبێت."
کوژراوەکە ناوى بێستوون سابیر بوو، رۆژی پێنجشەممە وەکو رۆژانی دیکە دەچێتە
سەر کار، بەڵام بە کوژراوی لەسەر رێگەی سلێمانی - عەربەت دۆزرایەوە.