431 کوردستان

قایمقامیەتی سلێمانی کافتریاکەی ئاکۆ چکۆلى داخست

01:59 - 21/11/2021

زەمەن_سلێمانى


قايمقامیەتی سلێمانی، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، كافترياى ئاکۆ چکۆل کافێ2ی لە شەقامی سالم داخست.


ئەمرۆ یەکشەممە قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاکۆ چکۆل کافێ2ی لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ى داخست.

ئاماژە بەوەکراوە، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی ئاکۆ چکۆل کافێ2 پابەندنەبونییەتی بە رێنماییەکانی گەشتیاری و نەبونی مۆڵەتی کارکردن، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.

ئاکۆ چکۆل، ناوێکی دیاری نێو سۆشیال میدیایە و بەهۆی تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ و کاری کۆمیدی هەوادارى خۆى هەیە و جگە لەو کارە سەرقاڵی بەڕێوەبردن و کارکردنە لە چەند کافێ و شوێنێک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن