ئاسايشى هەولێر راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە
01:32 - 21/11/2021
زەمەن_هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی ئەو هاووڵاتییەی راگەیاند،
کە دوێنێ لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر کوژرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنی20/11/2021 تاوانێکی کوشتن لە گەڕەکی سێتاقان-ی شاری هەولێر ڕوویداو هاووڵاتی(شاخەوان جاسم سالم)بە چەقۆ کوژرا و تاوانبار ڕای کرد.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیمان، دوای کاتژمێرێک توانرا تاوانبار(شوان سەلمان عبدالرحیم/1985) لە سنوری بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک دەستگیر بکرێت و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.
دەقی راگەیەندراوی
ئاسایشی هەولێر:
دوێنی20/11/2021
تاوانێکی کوشتن لە گەڕەکی سێتاقان-ی شاری هەولێر ڕوویداو هاووڵاتی(شاخەوان جاسم
سالم)بە چەقۆ کوژرا و تاوانبار ڕای کرد.
دوای بەدواداچوون
لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیمان، دوای کاتژمێرێک توانرا تاوانبار(شوان سەلمان
عبدالرحیم/1985) لە سنوری بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک دەستگیر بکرێت و رێوشوێنی یاسایی
بەرامبەری دەگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.
جارێکی تر هاووڵاتییان
دڵنیا دەکەینەوە هەردەم ئامادەین بۆ پاراستنی سەروماڵیان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر