1051 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. ژاکان هۆکاری وازهێنانی لە پێشکەشکاری ئاشکراکرد

11:30 - 21/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
 خانمە هونەرمەند ژاکان حەمە عەلی خان ئاشكرایدەکات بەهۆی ئەوەی دەستکاری عەقدەکەی کراوە، وازی لە پێشکەشكاری هێناوە.


لەچاوپێکەوتنێکیدا خانمە هونەرمەند ژاکان حەمە عەلی خان  روونیکردەوە، "بەهۆی ئەوەی دەستکاری عەقدەکەم کرا و منیش لەگەڵ ئەوەدا نەبووم دەستکارب کرێت چونکە پێشتر بەوە رێککەوتبوم بەو بڕە پارەیە کار بکەم".

ژاکان باسی لەوەشکرد، "زۆر قورسە و نامەوێت ببەمەوە بە پێشکەشکار چونکە قورسە بۆ من".

ژاکان حەمە عەلی خان کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن