ئەدێڵ رقی لەچی دەبێتەوە؟
01:50 - 20/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی جیهانی
ئەدێڵ لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاشکرایکرد کە رقی لە ناوبانگ بوونە.
لەچاپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی France Inter، خانمە هونەرمەند ئەدیڵ روونیکردەوە، ئەو هونەرەکەی کە گۆرانی
وتنە، خۆش دەوێت بەڵام رقی لە ناوبانگ بوونە.
ئەو خانمە باسی لەوەشکردووە کە بەردەوام لە هەوڵدا بوە
هاوسەنگی لەنێوان هونەرەکەی و ناوبانگبوونەکەی راگرێت بەڵام نەیتوانیووە.
ئەدێڵ لەدایکبووی ساڵی 1988 لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومی
یەکەمی لەساڵی 2008 ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا و نزیکەی 6.5 ملیۆن کۆپی لێفرۆشرا
لە جیهاندا، ناوبراو بەردەوام بوو لەساڵی 2009 وەک باشترین گۆرانیبێژ هەڵبژێردا و
خەڵاتی گرامی بەدەستهێنا، بەهەمان شێوە لە 2011 بەباشترین هونەرمەند و لە
2012 پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا، ئێستاش بەردەوامە
لە کارە هونەرییەکانی.