496 شیوازی ژیان

وێنە.. شاژنە ئەلیزابێسی دووەم لەنوێترین دەرکەوتنیدا رەنگی ئەندامێکی جەستەی گۆڕاوە

01:38 - 20/11/2021

زەمەن-لایف ستایل
شاژنە ئەلیزابێسی دووەم لەنوێترین دەرکەوتنیدا دەستێکی رەنگی گۆڕاوەو وەک ئەوەی شین بوبوێتەوە.


میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، بەریتانییەکان ترسیان لە نەخۆشکەوتنی  شاژنە ئەلیزابێسی دووەم هەیە چونکە لە نوێترین دەرکەتنیدا دەستێکی رەنگی گۆڕاوەو وەک ئەوەی شین بوبوێتەوە، ئەمەش دەریدەخات نەخۆشییەکی مەترسیداری هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک پێش ئێستا بەرپرسانی تەندروستی بەریتانیا ئاشکرایانکردبوو، شاژنە ئەلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا تووشی چەمانەوەی پشت و ئازارێکی زۆر بووە کە ناتوانێت زۆر بجوڵێت.

هەروەها، کۆشکی شاهانەیی بەریتانیا روونیکردبوویەوە، سەرباری ئەوەی شاژن نەخۆشە بەڵام لە جوڵەکانی بەردەوامە، بەڵام هەر بێ هیواییەک لای بەریتانییەکان دروستبووە.



 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن