پریتی بەهاوکاری خانمێکی دیکە بووە خاوەنی دووانەیەک
10:55 - 20/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە ئەکتەری شۆخی هیندستان و بۆلیود پریتی زینتا، لە تەمەنی 46 ساڵیدا بووە خاوەنی دووانە.
پاش پێنج ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی ئەمریکی جود ئیناف، خانمە ئەکتەری پریتی زینتا، بەهۆی هاوکاری خانمێکی دیکە، توانی ببێتە خاوەنی دووانە.
پریتی باسی لەوەکردووە کە خانمێکی دیکە هەڵگری منداڵەکەیان بووە و سوپاسی دەکات، چونکە خۆی لەرووی تەندروستیەوە نەیتوانیوە هەڵگری منداڵەکانی بێت لە سکی خۆیدا و بەرێگایەک زانستی لە سکی خانمێکی دیکەدا هەڵگیراوە.
پریتی لهساڵی 1975 لهدایكبووه، بەشی کۆلێژی زانستی دەروونی تەواوکردووە، بەشداری چەندان فیلمی کردووەو یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە سەرکەوتووەکانی بۆڵیوود.