نرخی نه‌وت له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زی
08:53 - 20/11/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌به‌راورد به دوێنێ هه‌ینی رێژه‌یه‌كی
زۆر دابه‌زی.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به78 دۆلار‌و 47 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 75
دۆلار‌و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ به نزیكی 82 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
له رۆژی 27ی 10ی
مانگی رابردوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و
نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی
به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوودا.