تۆی کچ ئەگەر شووت کرد، پێویستە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت
01:40 - 18/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
کاتێک دەچیتە پرۆسەی هاوسەرگیری، هەندێک گۆڕانکاری تایبەت لە ژیانتدا دروستدەبێت و پێویستە واز لە هەندێک رەفتار و هەڵسوکەوت بێنیت و گرنگی بە هاوسەرکەت بدەیت.
ماڵپەڕی سەیدتی بە چەند خاڵێک ئەو بابەتانەی روونکردەوە کەنابێت کچان دوای شووکردنیان باسی بکەن.
- ئەگەر لە پێشوودا نەخۆش بوبیت، ئەوا لای هاوسەرەکەت باسی مەکە.
- هەرگیز باسی ئەو کێشانە مەکە کە لە شوێنی کارەکەتدا رووبەڕووت بۆتەوە.
- ئەگەر پێشتر خۆشەویستیت کردووە، هەرگیز لای هاوسەرەکەت باسیان مەکە.
- ئەگەر هاوسەرەکەت بەهەندێک خەونت تێک دەچێت، لای باسی مەکە.
- گرفتی نێو خێزانەکەت کە لە رابردوودا روویداوە، باسی مەکە.