تورکیا عومەر سلێمانى بەتۆمەتی لایەنگری یەپەگە دەستگیرکرد
12:39 - 18/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
هونەرمەندی بەناوبانگی سوری عومەر سلێمان بەتۆمەتی ئەوەی
لایەنگری بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل کردووە، لە تورکیا دەستگیرکرا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە لە ویلایەتی ئۆرفای تورکیا، هونەرمەندی بەناوبانگی
سوری عومەر سلێمان بەتۆمەتی ئەوەی لایەنگری بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل کردووە، دەستگیرکرا.
ئەمە لەکاتێکدایە محەمەدی کوڕی ئەو هونەرمەندە رەتیکردۆتەوە کە باوكی هیچ پەیوەندییهكی بە سیاسهت یاخود هیچ بەرەیەکەوە هەبێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تاوەکو ئێستا نەزانراوە کە چی بەسەر ئەو هونەرمەندە
تەمەن 61 ساڵەدا دێت و هێشتا لەزیندانە.
عومەر سلێمان لەسەرەتای درووستبوونی شەڕ لە سوریا، ئەو
ناوچەی جێهێشتووەو رووی کردۆتە ناوچەی سەرێ کانی و لەوێ درێژەی بەکارە هونەرییەکانی داوە.
عومەر سلێمان هونەرمەندێکی بەناوبانگی سورییە لەساڵی
1960 لەناوچەی حەسەکە لەدایکبووە، هاوکات بەهۆی گۆرانی "خطابە" ناوبانگی پەیدا
کرد و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.