نرخی نه‌وت نزمترین ئاستی له‌م مانگه‌دا تۆماركرد
09:11 - 18/11/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی
نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە نزمبوونه‌وه‌ی زیاتر كرد‌و به‌به‌راورد نزمترین
ئاستی له‌م مانگه‌دا تۆماركرد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 79 دۆلار‌و 94 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش
به 77 دۆلار‌و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
له رۆژی 27ی 10 دای
مانگی رابردوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و
نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی
به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو له ساڵی 2018وه.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی
نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و
بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له
داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه
به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە
خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی
رابردوودا.