کیڤانج و هاوسەرەکەی هەواڵێکی خۆشیان بۆ هەوادارەکانیان راگەیاند
02:00 - 17/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
میدیاکانی توریا بڵاویانکردەوە دیزاینەری جلوبەرگ باشاک دیزر هاوسەری ئەکتەری دیار کیڤانج تاتلیۆتیجی ناسراو بە "موهەند"دووگیانە.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی تورکیا بڵاوبۆتەو کە هاوسەری ئەکتەری دیار کیڤانج تاتلیۆتیج دووگیانە و لەمانگی سێدایە، هەروەها لە نوێترین دەرکەوتنیاندا بوونە باسی میدیاکان.
کیڤانج تاتلیۆتیج لەدایکبووی ساڵی 1983، لە ساڵی 2002 توانی نازناوی باشترین نمایشکاری پیاوانی جیهان بەدەستبهێنێت، ڕۆڵی سەرەکی لە چەندین درامادا بینیوەو لە ساڵی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ دیزاینەری جلوبەرگ باشاک دیزر ئەنجامداوە.