943 شیوازی ژیان

بوراک چوار ساڵ زیندانی دەکرێت؟

01:18 - 17/11/2021

زەمەن-لایف ستایل

ئەگەری هەیە ئەکتەری بەناوبانگی تورکی بوراک ئۆزجێفت ناسراو بە کەمال، بۆ ماوەی چوار ساڵ زیندان بکرێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەگەری هەیە بڕیاری چوار ساڵ زیندانی بۆ ئەکتەر بوراک ئۆزجێفت دەربرکێت ئەویش بەتۆمەتی ئەنجامدانی هەڵسوکەوت و رەوشتی خراپ.

میدیاکان دەریدەخەن، لەکاتی بەرهەمهێنانی فیلمی "عوسمان"، بوراک رەوشتی نەشیاوی بەرامبەر چوار کەس ئەنجامداوە لە پشتی کامێراوە و شەڕی لەگەڵدا کردوون.

 

ئەمە لەکاتێکدایە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمەکە رەتیکردەوە بوراک کاری لەو شێوەی ئەنجامدەبێت.

 

بوراک ئۆزجڤێت هاوسەری خانمە ئەکتەر فاهریە ئێڤجەنییە و خاوەنی منداڵێکن، هەروەها بەشداری چەندین فیلمی جۆراوجۆری کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن